بوار، تایبەت
شارەزایەی کەشناسی ئاماژەبەوەکات ئەو باران و بەفرەی کە ناوچە جیاکانی هەرێمی گرتوەتەوە بەشێوەی بچڕ بچڕ تاوەکو ئەمشەو بەردەوام دەبێت لەناوچە شاخاویەکانیش پلەکانی گەرما دەگاتە هەشت پلە ژێر سفرەوە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بەبواری ڕاگەیاند: ئەو باران و بەفرەی کە ناوچە جیاکانی هەرێمی گرتوەتەوە بەشێوەی بچڕ بچڕ تاوەکو ئەمشەو بەردەوام دەبێت و پاشان کۆتایی دێت و هەروەها ڕۆژی سێ شەممە 21/1/2025 کەش ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان خۆر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،پلەی گەرما بە پێی ناوچەکان دەگۆڕێت،ناوچە شاخاوییەکان بەڕزترین 5 پلە دەبێت و نزمترین 8- پلە ژێر سفری سەدی دەبێت
ناو شار و پێ دەشتەکان بەزڕترین 13 پلە دەبێت و نزمترین 0 پلە بۆ 1- ژێر سفری سەدی دەبێت.
ئەو کەشناسە ئەوەشی خستەڕوو، بای باکووری ڕوژهەڵات چاڵاک دەبێت و بایەکی وشک و ساردە و خێرایی دەگاتە 25 کلم لە کاتژمێرێکدا و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری ڕوودەدات.