گرنگ

یەکگرتوو بۆ شاسوار عەبدولواحید: ئێمە ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆمان راگەیاندووە و ناچینە پاڵ پێشنیاری دیکە

2025-01-20

 
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئامادە نییە بچێتە پاڵ پێشنیاری شاسوار عەبدولواحید بۆ دروستکردنی حکومەتی نوێی هەرێم دەڵێن، ئەوان ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.
سەرچاوەیەک لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە بواری راگەیاند "ئێمە ئامادە نین بچینە پاڵ پێشنیارەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ دروستکردنی حکومەتێک بێ پارتی، لەبەرئەوەی هەر لە سەرەتاوە ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆمان راگەیاندووە و پاشگەز نابینەوە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی "شاسوار عەبدولواحید تائێستا لە نێوان بەشداریکردن لە حکومەت و ئۆپۆزسیۆنبوون خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە و را رایە، بەڵام ئێمە بڕیاری کۆتایی خۆمان داوە".
شەوی شەممەی رابردوو شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، ئەوان دەبنە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ئەگەر یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری ئامادەن بێ پارتی سەرجەم پۆستەکان یەکلایی بکەنەوە، ئەوان ئامادەن ١٥ کورسییەکەی خۆیان پێبدەن و هیچ پۆستێکیشیان ناوێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color