گرنگ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارەیەك ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت

2025-01-20

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە پارەكانیش بە دیناری عێراقی بە نەختی وەردەگیرێت. ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو،سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە 1ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە. ئاماژەبەوەشكراوە، زیادكردنەكە لە كاتژمێر 10ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 22/1/2025، لە هۆڵی 1ی شوبات بەڕێوە دەچێت و هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان و خانووبەرە بكات. فەرمانگەی میدیای زانیاری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو ئەو كەسانەی بەشداری دەكەن لە كڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەبێت چەكی پەسندكراو بە بڕی حەوت ملیۆن دینار دابنێن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینەیی دەبێت و دیناری عێراقی لە كڕیار وەردەگیرێت وكڕیار پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە و لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئۆتۆمبێلەكان لە شوێنی ئاماژەپێكراو ببینن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color