گرنگ

وەزیری دارایی عێراق، بۆ شاندی هەرێم: مووچەی مانگی 12نانێرین، چونکە ناردوومانە

2025-01-20

 

وەزیری دارایی عێراق لەکۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکەی هەرێم جەختی لەوەکردووەتەوە کە کێشەی مووچەی ئەمساڵ چارەسەر دەکەن بەڵاممبەمەرجێک هەرێم پاپەندبێت بە ناردنەوەی داهات،هاوکات جەختیش کردووەتەوە کە مووچەی مانگی 12نانێرێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار لەکۆبوونەوەی شاندی هەرێم و وەزیری دارایی  عێراق بەشاندی هەرێمی ڕاگەیاندووە کە باسی موچەی مانگی 12 مەكەن ناردوومانە، هاوکات موچەی مانگی یەك دەنێرێن و كێشەی موچە چارەسەر دەكەین دەبێت ئێوە ئیلتیزام بكەن و داهاتی ناوخۆ بنێرن. ئاماژەبەوەشکراوە، وەزیری دارایی بەشاندەکەی هەرێمی وتووە، میزان موراجەعە لەكاتی خۆی بنێرن، بەڵام بەهیچ شێوەیەك باسی موچەی مانگی (12)ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكەن، چونكە ناردومانەو لای خۆتانە بیدەن. تەیف سامی ئاماژەی بەوەشكردووە: هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین و موچەی مانگی یەكی 2025 دەنێرین بەڵام دەبێت ئێوەش ئیلتیزام بكەن بەتایبەت دەبێت لەكاتی خۆی داهاتی 50%ی دامەزراوە فیدراڵیەكان بنێرن. جەختیشیردووەتەوە کە دەبێت هەموو فەرمانبەرێك (UPN)ی خۆی هەبێت ئەوەی (UPN)ی نەبێت و بایۆمەتری نەبێت موچە وەرناگرێت،؟هاوکات ئەوەی تەمەنی (60) ساڵ بێت یەكسەر خانەنشین دەكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color