سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەەكات هەر میللەتێك سەربەخۆ و ئازاد نەبێت و زەلیل بێت، مردووە، حەز دەكەم لە پێناوی میللەتەكەمدا گولـلەیەكم بەر بكەوێت و لەسەر جێگە نەمرم. محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بەمیدیای حزبەكەی ڕایگەیاند: مردن لە زەلیلی و ژێردەستەیی باشترە، مردنی سەر جێگە مردنی بێدەسەڵاتییە. ئاماژەی بەوەكردووە، هەر میللەتێك سەربەخۆ و ئازاد نەبێت و زەلیل بێت، مردووە، بۆیە حەز دەكەم لە پێناوی میللەتەكەمدا گولـلەیەكم بەر بكەوێت و لەسەر جێگە نەمرم.