گرنگ

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی:کورد شەریکی پڕۆسەی سیاسی عێراقە و هەرگیز ناکشێینەوە

2025-01-22

 

 وتەبێژی فراکسیۆنی یەكێتی لە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، چارەسەری کێشەی نێوان هەرێم و عێراق بە پینەو پەڕۆ نابێت و جەختیش دەکاتەوە کە كورد هەرگیز لە عێراق ناكشێتەوە. سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەشێک لە پەرلەمانتاران هەمواری یاسای بودجە بەرامبەر بە تێپەڕاندنی یاسای باری کەسی دادەنێن بەڵام ئەوبابەتە تێپەڕێندراو ئێستا ماوەتەوە هەمواری یاسای بودجە تێپەڕێندرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، چارەسەری کێشەی نێوان هەرێم و عێراق بە پینەو پەڕۆ نابێت، هاوکات کورد شەریکی پڕۆسەی سیاسی عێراقە و هەرگیز ناکشێینەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی و پارتی لە بەغدا، چەند پەیامێكیان ئاڕاستەی بەغدا كرد و هۆشداری كشانەوەی كورد لە بەغدا درا، ئەگەر بەغدا مووچەی تەواوی هەرێم ڕەوانە نەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color