چۆنێتی هەژمارکردنی موچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بۆ نمونە ئەگەر فەرمانبەرێک موچەکەی (٦٥٠) هەزار دینار بێت و (٣٠) ساڵ خزمەتی هەبێت و بڕوانامەی بە(دبلۆم)ی هەبێت بەم جۆرە موچەی خانەنشینیەکەی بۆ دیاری دەکرێت: ١- تێکڕای موچەی (بنەڕەتی) بۆ سێ ساڵ دیاری دەکرێت، ئەگەر بەم جۆرە دیاری دەکرێت: أ- موچەی بنەڕەتی ساڵی یەکەم * ١٢ ٢٥٠،٠٠٠*١٢ = ٣،٠٠٠،٠٠٠ ب- موچەی بنەڕەتی ساڵی دووەم * ١٢ ٢٧٥،٠٠٠*١٢ = ٣،٣٠٠،٠٠٠ ج- موچەی بنەڕەتی ساڵی سێیەم * ١٢ ٢٨٥،٠٠٠ *١٢ = ٣،٤٢٠،٠٠٠ ٢- کۆی ئەنجامی أ +ب+ج دابەشی ٣٦ دەکرێت (٣،٠٠٠،٠٠٠+٣،٣٠٠،٠٠٠+ ٣،٤٢٠،٠٠٠) / ٣٦ = ٢٧٠،٠٠٠ دینار ٣- ئەنجامی ژمارە (٢) * ساڵانی خزمەت * ٢.٥ دابەشی ١٠٠ = موچەی خانەنشینی ٢٧٠،٠٠٠*٣٠*٢.٥ / ١٠٠ = ٢٠٢،٥٠٠ دینار ٤- غلاء المعيشي موچەی خانەنشینی*ساڵانی خزمەت دابەشی ١٠٠ ٢٠٢٥٠٠*٣٠\١٠٠ = ٦٠،٧٥٠ دینار ٥- هەژمارکردنی بڕوانامە (دبلۆم ٪٥ بەکالۆریۆس، بکالۆریۆس ٪١٠، ماستەر ٪١٥ ، دکتۆرا ٪٢٠ موچەی خانەنشینی*دەرماڵەی بڕوانامە ٢٠٢،٥٠٠*٪٥= ١٠،١٢٥ دینار تێبینی : ئەگەر موچەی خانەنشینی کەلە خاڵی (٣) دەرچووە زیاتر بوو لە کۆتا موچەی بنەڕەتی ئەوا کۆتا موچەی بنەڕەتی حساب دەکرێت لێکدانی ٪١ دەکرێ لێکدانی ساڵانی خزمەت. کۆتا موچەی بنەڕەتی*٪١*٣٠= موچەی خانەنشینی ٦- ئەگەر موچەی خانەنشینی کەمتر دەرچوو لەبنەڕەتی ئەوا موچەی خانەنشینی+غلاء المعيشي+دەرماڵەی بڕوانامە = کۆتا موچەی خانەنشینی ٢٠٢،٥٠٠+٦٠،٧٥٠+١٠،١٢٥= ٢٧٣،٣٧٥ دینار ٧- بەڵام بەپێی یاسای ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠١٩ کە هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠١٤ بوو بۆ باشکردنی بژێوی نابێت موچەی خانەنشینی لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر بێت. سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی