ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم یەک دینار قەرزی نەکردووە، بگرە قەرزیشی داوەتەوە.
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بواری راگەیاند، کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ کابینەی نۆیەم دەکرێت دەبێت بە واقیعی سەیری بکرێت، چونکە ئەگەر بەراورد بکرێت بەو ئاستەنگانەی هاتنە بەردەم کابینەی نۆیەم، کابینەکە توانیویەتی تا ئاستێکی زۆر باش، کار بکات.
هەرسین روونیکردەوە، کابینەی نۆیەم یەک دینار قەرزی نەکردووە، بگرە قەرزیشی داوەتەوەر پرۆژەی ستراتیجی کردووە، هەروەها بەپێی تواناکانی خۆی کێشەی ئابوری لە مووچە تا کێشەکانی دیکەی چارەسەر کردووە، جگە لەوەش توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان دابەزیوە.