ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم مەرجەکانی حکومەتی عێراق جێبەجێ نەکات، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ مووچە خراپتر دەبێت.
ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەچوونە ژێر باری مەرجی حکومەتی عێراق کە لە چوارچێوەی ئیدارەی مالی هاتووە ئەگەر هەرێم جێبەجێی نەکات، ئەمساڵیش هەمان کارەساتی ساڵی رابردوو بۆ نەبوونی مووچە دووبارە دەبێتەوە.
ناوبراو وتی "حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ١٢ی ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی لێ لا دەدات، ساڵی رابردوو تێکڕا مانگانە ٩٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم هاتووە".
هەروەها وتیشی "ئێمە ئاگادارین حکومەتی هەرێم پارەی فرۆشتنی نەوتی داوەتەوە قەرزی داناغاز و رۆزنەفت".
ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت، هەتا تەوتین جێبەجێ نەکرێت، مووچە رزگاری نابێت لەو پارتە دەسەڵاتدارانەی کە حکومەتیان پێکهێناوە"