سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بڕیاری جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان وەك خۆی جێبەجێدەكرێت وهیچ حاڵەتێكی جیاكاری تێدا ناكرێت بەتایبەت بۆ مامۆستایان تا دوای تەواوبوونی پرۆسەی خوێندن.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیاند: دوای بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەران، ئەو بڕیارە سەرجەم ئەو مامۆستایانەش خانەنشیندەكرێن كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، بەڵام دوای بڕیارەكەی حكوومەت، دەنگۆیەك بڵاو بووەوە كە گوایە بەهۆی تەواو نەبوونی پرۆسەی خوێندن، ئەو بڕیارە بۆ مامۆستایان تا ناوەڕٍاستی ساڵ جێبەجێ ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا ناكرێت، هاوكات ئەو بڕیارە سوودی دەبێت بۆ ئەوەی مامۆستایانی گرێبەست لە داهاتوودا بكرێنە هەمیشەیی و مامۆستای تر دابمەزرێندرێن.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری فۆرمێكی بڵاو كردەوە كە پێویستە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، ئەو فۆرمە پڕ بكەنەوە.