گرنگ

لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی ئەوقاف و شەهیدانی هەرێم تۆمارکراوە

2025-01-28

 

بڕیارە دادگاى فیدراڵى عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەى هەر یەک لە وەزارەتەکانی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنوسی ئەو دوو وەزارەتە دەربکات. بەپێی بەنارمەی کاری دادگاى فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ، سێشەممە، ٢٨ی کانونی دووەم، تاوتوێی سکاڵایەک دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى هەردوو وەزارەتى شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان. هاوڵاتییەک بە ناوی خالید مستەفا حوسێن، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکردووەو لە ناوەڕۆکی سکاڵاکەیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێم دەکات و ئەو هاوڵاتییە لە سکاڵاکەیدا پشتی بە پێنج ماددەی دەستوری عێراق بەستووە کە بوونی ئەو وەزارەتە لە هەرێم پێچەوانەی دەستوری عێراقە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color