لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵا دژی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم تۆمارکرا لەسەر سزا و ڕسوماتی هاتوچۆو سزای کامێرای خاڵ بۆ خاڵ. لەسکاڵاکەدا داوا کراوە دەسەڵاتی زیادکردنی سزا و ڕسوماتی هاتوچۆ لەوەزیری ناوخۆی هەرێم بسەندرێتەوە و بۆ هەموو سزاکان پشت بەیاسای هاتوچۆی ژمارە ٨٦ی ساڵی ۲۰۰٤ ببەسترێت. سکاڵاکار داوا دەکات هەموو ئەو سزا و پێ بژاردن و ڕسوماتانەی لە دەرەوەی ئەو یاسایە دانراون هەڵبوەشێنرێنەوە. لەسکاڵاکەدا سزای کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بەنایاسایی دەزانرێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکرێت بەو پێیەی نازێت لەسەر سەرپێچیەک لە یەک ڕۆژدا چەند جارێک و لەکاتی نزیکی یەک شۆفێر سزا بدرێت لەسەر هەمان جۆری سەرپێچی. لەسکاڵاکەدا داوادەکرێت پێدانی ڕەسم و تێچوو بەکۆمپانیاکانی پشکنینی توندو تۆڵی ئۆتۆمبێل هەڵوەشێتەوە و بەپێی یاسا دەبێت ئەو پارانە بۆ حکومەت بێت و فەرمانگەی دەوڵەت وەریبگرێت. سکاڵاکە لەلایەن خالید مستەفا تۆمار کراوەو دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ ۲٨ی ۱ ی بۆ کاتی دادبینی داواکە دیاری کردووە.