گرنگ

ڕێباز حەملان: پەیامی مەسروربارزانیم گەیاندە سودانی

2025-01-28

 

بریکاری وەزیریدارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت هەممومان چاوەڕێی کۆبوونەوەی ڕۆژەی هەینی دەکەین بۆچارەسەرکردنی گرفتی مووچە، دەشڵێت" پەیامی مەسروربارزانیم گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێباز حهملان، بریکاری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی دۆخی دارایی عێراق و ئاڵەنگارییەکان کرا لەم ساڵدا، دواتر لەسەر بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیامی جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رێزدار کاک مەسرور بارزانی و دوا کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمان لەسەر ئەم دۆخە کە 2025/1/11 ئەنجامدرا بە جەنابی راگەیاند. پاشان بۆ بەرێز محمد شیاع سودانی بە وردەکاری تەواوی ئەو هەنگاوانەم باسکرد کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ ، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژانە بەبەردەوامی چەندین تیم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کاردەکەن بەڵام مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتوە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپەو موچە خۆران زۆر پشو درێژ و خۆراگربوون ، دواتر بۆ بەرێزیانم رونکردەوە کە داواکاری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا دەبێت وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و یاسای بودجەو بریارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردن تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان . هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوین لە بەغداد لە نێوان هەردو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی بەرێز دکتۆر فؤاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color