وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە هەرێم کردووە لە لیستی مووچەی مانگی یەک لیستی ناوی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە جیا بکرێتەوە کە لە ڕێگای هەژماری من و ئامێری ATM مووچە وەردەگرن. بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردووە لەگەڵ ناردنی ناوی مووچەخۆرانی هەژماری من ئەو بانکانەش دیاری بکرێن کە فەرمانبەرەکانی لیستەکە مووچەی لێوەردەگرن. بۆ یەکەمجارە وەزارەتی دارایی عێراق بەفەڕمی مامەڵە لەگەڵ هەژماری من دەکات و داواکاری هەیە دەربارەی پڕۆژەکە. لە کاتێکدا پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق تەنها داوای تەوتینی دەکرد. زیاتر لە ۲۰۰ هەزار مووچە خۆر مانگانە لە سیستەمی هەژماری من موچە وەردەگرن و مانگانە نزیکەی ۳۰ هەزار کەسی تر بۆ سیستەمی هەژمارەکە زیاد دەکرێن.