ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەییان دەربڕیوە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەش دوای ئەوەی داوام لەوەزارەتی دارایی عێراق كرد كاتێك لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٥ كێشەی تێدا نامێنێت لیستەكان ڕەوانەی بانكی رەشیدو ڕافیدەین بكات بۆ تەوتین. سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵەی دادگەری بڵاویكردەوە، داوام لەوەزارەتی دارایی عێراق كرد كاتێك لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٥ كێشەی تێدا نامێنێت لیستەكان ڕەوانەی بانكی رەشیدو ڕافیدەین بكات بۆ تەوتین.وەزارەتی دارایی لە ٢٠/١/٢٠٢٥ بەنوسراوی ژمارە ٢٦٨ وەڵامی هەردوو بانكی رەشیدو ڕافیدەین هاوپێچ دەكات ئاماژەی بەوەشكردووە، بانكی رەشید بەنوسراوی ژمارە (٣٧٣ لە١٩/١/٢٠٢٥) دەڵێ ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ توگینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕێین گرێبەستی نێوان بانكەكەمان و فەرمانگەكانی پەیوەندیدار بكرێت، كاتێك ٦ زانیاری فەرمانبەرمان پێ بگات لەڕێی ئەپێكی تایبەت بە بانكەوە لەموبایلەوە كارتی بانكی تەوتین كارادەكرێت، هاوكات بۆ دابەشكردنیش دەتوانرێ لەڕێی لقی بانكە ئەهلیەكان و دەروازەكانەوە موچەكە وەربگیرێت. سۆران عومەر ئەوەشی نوسیوە، بانكی ڕافیدەین بەنوسراوی ژمارە (٣/١/١٢٨ لە ١٩/١/٢٠٢٥) ئاماژە بەوە دەكات ئامادەن بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەركردنی ماستەركارتی جیهانی و كارتی ناوخۆیی و وەرگرتنی موچە لەڕێی بانكە ئەهلیە ڕێپێدراوەكان.