گرنگ

یەکەم ژن لە مێژووی هەرێم کاندیدە بۆ پارێزگاری هەڵەبجە

2025-01-29

 

دوای خانەنشین بوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بەچۆڵی ماوەتەوەو دوو کەس وەکو کاندید بۆ پارێزگاری هەڵەبجە ناویان دەهێنرێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێکیان بەوەکالەت پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە وەربگرن. هەریەک لە نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە. بەپێی رانیاریەکانی بوار، چانسی نوخشە ناسح زیاترە و ئەگەر بەپارێزگاری هەڵەبجە دابنرێت دەبێتە یەکەم ژن لە مێژووی هەرێمدا پۆستی پارێزگار وەربگرێت. سەرەتا پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت پڕ دەکرێتەوەو دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم بەفەڕمی جێگیر دەکرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color