گرنگ

بەتۆمەتی دۆسیەی گەندەڵی سكرتێری سەرۆك كۆماری عێراق دەستگیركرا

2025-01-30

 

بە تۆمەتی دەۆسیەی گەندەڵی تایبەت گرێبەستی كۆمپانیایەكی پەیوەندی، لەلایەن هێزێكی دەستەی دەستپاكی عێراق، سكرتێری سەرۆك كۆماری عێراق دەستگیر كرا. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، هێزێك لە دەستەی دەستپاكی، سكرتێری سەرۆك كۆماری عێراق، چالاك سەباح عومەر، بە تۆمەتی دۆسیەی گەندەڵی دەستگیركراوە. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ سكرتێری سەرۆك كۆماری عێراق پەیوەستە بە گرێبەستی كۆمپانیای پەیوەندییەكانی ئای كیو، كە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ كوڕێكی سەرۆكی كۆمار بە ناوی (ئاسۆز). بوار ئەوەشی زانیوە كە بەمەبەستی پێداچوونەوە گرێبەستەكان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color