گرنگ

ژمارەیەك كۆنگرێسمانی ئەمەریكا( قاسم ئەعرەجی) بەسەركردەی میلیشیایەكی سەر بە ئێران وەسف دەكەن

2025-02-08

 

12 ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوا دەكەن  بەشێك لە رێكخراوو كەسایەتییەكانی عێراق بە تیرۆریست بناسرێت و سەرچاوەی داراییان ببڕردرێت، هاوكات ( قاسم ئەعرەجی) كە ئێستا ڕاوێژكاری باڵای نشتیمانی عێراق، بە سەركردەی میلیشیایەكی سەر بە ئێران وەسفی دەكەن لە نوسراوێكدا كە واژۆی (12) كۆنگرێسمانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كراوە لەلایەن جۆ ویڵسۆن كۆنگرێسمانی كۆمارییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە داوا دەكەن بەشێك لە رێكخراوو كەسایەتییەكانی عێراق بخرێتە لیستی تیرۆرەوە و سەرچاوەی داهات ببڕدرێت. لە نوسراوەكەی ئەو كۆنگرێسمانانەدا ئەوەهاتووە كە ئەمەریكا نزیكەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری مرۆیی و پەرەپێدانی پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی هاوكاری عێراقییەكان لەگەشەپێدانیان، هاوكات لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 7.9 ملیار دۆلاریان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخانكردووە، بەڵام میلیشیاكانی سەر بە ئێران كە فەرمان لە سوپای پاسدارانی ئێران وەردەگرن لە بەشێكی داموودەزگاكانی عێراق كاربەدەستی باڵان. ئاماژە بەوەشكراوە، (قاسم ئەعرەجی) كە ئێستا ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقە، سەركردەیەكی باڵای فەیلەقی بەدرە، كە میلیشیایەكی سەر بە ئێرانە و لە ساڵی 1982 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پێكهێنراوە، كە دەستی هەبووە لە هێرشە تیرۆریستییەكەی دژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە كانوونی یەكەمی ساڵی 2019. ئەو كۆنگرێسمانانە ئەوەشیان وتووە، میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لانیكەم ١٧٠ جار هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا و بووەتە هۆی برینداربوونی چەندین سەربازی ئەمەریكی، بۆیە ئەو12 ئەندامەی كۆنگرێسی ئەمریكا داوا دەكەن بەشێك لەرێكخڕاو و كەسایەتییەكانی عێراق بە تیرۆریست بناسرێت لەوانە( رێكخراوی بەدر كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات، حزبوڵا، نوجەبا، كەتایبی جوندولایمام، كەتایبی سەید شوهەدا، سریەی جیهاد، سریەی خۆراسانی) و چەند كەسایتی و كەستیبەیەكی دیكە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color