پەرلەمانتارێ:ی كورد ئاشكرایدەكات كە ئەوەی پیشتر حكومەتی هەرێم ئەنجامیداوە لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی هەڵدەوەشێندرێتەوە و ئەوانەشی مووچەی زیادەیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە. سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: موچەی خانەنشینان لەمانگی ٢ گۆڕانكاری بەسەردا دێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ هاوتاكردنی موچەی خانەنشینی لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێ دەكرێت واتە لە ٢٣/١١/٢٠٢٢ بەدواوە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی پێشتر هەرێم موچەكەی هاوتا كردبوو هەڵدەوەشێتەوەو دەیانەوێ پارەكەشیان لێ وەربگرنەوە. سۆران عومەر ئەوەشی نوسیوە، ئەمە ناحەقیە بەرامبەر بەخانەنشیننان و لەهەوڵداین یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشینان دا جێبەجێ بكرێت نەك تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بوون.