گرنگ

سلێمانی، مۆدێلێكی نوێی دەربڕینی ناڕەزایەتی پەیڕەو دەكات

2025-02-10

 

گروپی پشتیوانانی مانگرتووانی سلێمانی، داواكارییەك ئاراستەی دوكاندارەكانی شاری سلێمانی دەكات. بەپێی ئاگادارییەك كە بەسەر دوكاندارانی بازاڕەكانی سلێمانیدا بڵاوكراوەتەوە، گروپی پشتیوانانی مانگرتووانی سلێمانی داوا لە خاوەن دووكانەكانی سلێمانی دەكات كە سبەی رۆژی سێشەممە، بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دوكانەكانیان دابخەن. بەپێی ئاگادارییەكە، داوا لەو دوكاندارانە كراوە كە كاتژمێر 11 تا 12 سەرجەم خاوەن دووكانەكان، دوكانەكانیان دابخەن وەك پاڵپشتییەك بۆ مامۆستایانی مانگرتوو كە ماوەی 14 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color