گرنگ

سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی فۆڕ‌می زەوی فەرمانبەران: 216 هەزار زەوییان پێدەدرێت

2025-02-11

 

سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و رێكخستنی فۆڕ‌مەكانی زەوی فەرمانبەران لە وەزارەتی شارەوانی ئاماژەبەوەدەكات، رێكارەكانی پێدانی زەوی بە 216 هەزار فەرمانبەر لەقۆناغی كۆتاییدان و تەنها خانەنشینی و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و تەندروستی كارەكانیان تەواو نەكراون. سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و رێكخستنی فۆڕ‌مەكانی زەوی فەرمانبەران لە وەزارەتی شارەوانی راگەیاند: لەقۆناغی دووەمدا نزیكەی 216 هەزار ناومان ناردوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و رەزامەندی لەسەر ناوەكان دراوە، پاشان ئێمەش فۆڕمە گەڕاوەكان بەسەر شارەوانییەكاندا دابەشدەكەین، بۆ ئەوەی هەر فەرمانبەرەو بەگوێرەی كارتی زانیارییەكەی زەوی پێبدرێت و ئێمە ئامادەكاری بۆ قۆناغی سێیەم دەكەین. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ناوانەی كە نێردراون، تەنها یەك وەزارەت نییە، بەڵكو تەواوی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام خانەنشینی و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و تەندروستی تێدا نییەو لەداهاتوویەكی نزیكدا ناوی ئەوانیش بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەنێرین. سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و رێكخستنی فۆڕ‌مەكانی زەوی فەرمانبەران لە وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە ژمارەیان دەگاتە 400 هەزار فەرمانبەر، لیژنەكەی ئێمە وەرگرتنی رەزامەندییە، بەڵام وەرگرتنی زەوییەكان دەكەوێتە ئەستۆی شارەوانییەكان، ئەوانیش بە گوێرەی بوونی زەوی دەست بەدابەشكردنی زەوی دەكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color