گرنگ

بەئەلیكترۆنیكردنی تاپۆكردن بەنهێنی دەدرێتە كۆمپانیایەك و یەكێتی نیگەران كردووە

2025-02-11

 

بەبێ‌ ئاگاداری بریكاری وەزیری داد كە لە پشكی یەكێتییە، وەزارەتی دارایی گریبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەك كردووە بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی تاپۆ، بریكاری وەزیر دادیش دەڵێت" ئەو گرێبەستە ڕەتدەكەینەوە، موڵك‌و ماڵی هاوڵاتیان دەكەوێتە دەست كۆمپانیایەك كە هیچ زانیاریی‌و پێشینەیەكی لامان نییە". شیلان عارف، بریكاری وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئەو گرێبەستە ڕەتدەكەینەوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی‌و بەبێ ئاگاداری ئێمە، بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی تاپۆكانی كوردستان واژۆ كراوە، هەنگاوی لەوجۆرە جگە لەوەی دەبێتە بەهەدەردانی سامانی وڵات، هاوكات موڵك‌و ماڵی هاوڵاتیان دەكەوێتە دەست كۆمپانیایەك كە هیچ زانیاریی‌و پێشینەیەكی لامان نییە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەبێ ئاگاداری ئێمە وەك بریكاری وەزارەت ‌و بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی‌و ئیداریی وەزارەتی داد، بەنوسراوێكی نهێنی لەڕێگەی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی لەئەنجومەنی وەزیرانەوە، ئاگاداركراوینەتەوە كە گرێبەستێك بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی تاپۆكانی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیایەكدا واژۆ كراوە. بریكاری وەزیری داد ئەوەشی خستووەتەڕوو، ناكرێ ئێمە وەك بریكاری وەزارەت لەگرێبەستێكی گرنگ‌ و هەستیاری لەوجۆرە ئاگادار نەبین‌و بەنهێنی‌و بەشێوەیەكی نایاسایی‌و نا ئیداریی ئەنجامبدرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color