هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و كۆمپانیا و بانكى رووسى، نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى رووسیا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و گفتووگۆیان له باره‌ى سزاى ئه‌مه‌ریكا بۆ سەر كۆمپانیاى گاز پڕۆمى رووسیا كردووه. كه له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان كارده‌كات. رۆژى پێنجشه‌ممه، 6-2-2025، سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان پێشوازییان لە میخائیل بوگدانۆڤ، نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى رووسیا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و شاندێكى سیاسى و بازرگانى رووسیا كرد. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا سزایه‌كى نوێی خسته سه‌ر 150 كه‌سایه‌تى و بانك و كۆمپانیا و كه‌شتى رووسیا، له نێویان كۆمپانیای گاز پڕۆمى رووسى، نوێنه‌رى تایبه‌تى رووسیا بۆ دڵنیابوون و به‌رده‌وامبوونى كۆمپانیاكه‌یان لە هەرێم، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانی كردووه. كۆمپانیا رووسییه‌كه، كه له ئێستادا له لیستى نوێى سزاى ئه‌مه‌ریكایە، له هه‌رێمى كوردستان له كێڵگە نەوتییەكانی گەرمیان، شاكەل و هەڵەبجە كارده‌كات. له لایه‌ن نوێنه‌رى تایبه‌تى پۆتینى سه‌رۆكى رووسیا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگاداكراونه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز له هه‌رێمى كوردستان و له‌باره‌یه‌وه گفتووگۆیان له‌سه‌ر خۆ ده‌ربازكردن له سزاكه‌ى ئه‌مریكا كردۆته‌وه به‌تایبه‌ت له پرسى وه‌رگرتنى شایسته‌داراییه‌كانیان. گاز پڕۆم، كۆمپانیایەکی وزەی فرەنەتەوەییە. خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی ڕووسیا. بارەگای سەرەکی لە سەنتەری لاختایە لە شاری سان پترسبۆرگی ڕووسیا. بە گەورەترین کۆمپانیای گازی سروشتی لە جیهاندا داده‌نرێت. گازپڕۆم لە هەموو بوارەکانی بەدواداگەڕان، بەرهەمهێنان، پاڵاوتن، گواستنەوە و بازاڕگەری گازی سروشتی و نەوتی خاو‌دا کار و بەرەوپێشچوون دەکات.