ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایەدەكات، ئەگەر ئەم هفتەیە دەستپێنەكاتەوە ئەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێدەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنی توركیش ئامادەكاریی كردووە. د.سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر لەم هەفتەیەدا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێنەكات، ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست پێدەكاتەوە، چونكە هیچ ڕێگرییەك نەماوە و ئامادەكاریی تەواوی بۆ كراوە و لایەنی توركیش ئامادەكاریی كردووە بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆرییەكان هیچ گرفتیان نییە ، بۆیە ئامادەكاری كراوە لە یەكەم ڕۆژدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە بكرێت و بۆ هەر بەرمیلێكیش ١٦ دۆلار بۆ كۆمپانیاكان حیساب دەكرێت، هاوكات یەكەم هەنگاو نەوت هەناردە دەكرێتەوە و دواتر قۆناغی دیكەی بەدوادا دێت، بۆیە هاتنی دەستەیەكی ڕاوێژكاری بە هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق دەكرێت. ئەندامەكەی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بۆرییە نزیكی دوو ساڵە نەوتی پێدا نەچووە ئێستا بڕیارە چێك بكرێتەوە و بۆئەو مەبەستە تیمێكی تەكنیكی عێراق و هەرێم لەگەڵ توركەكان لە خەتن و دوای ئەوەی ڕێووشوێنە تەكنیكیەكان تەواو دەكەن.