گرنگ

كاروان یاروەیس: دەبێ کۆمپانیاکانی مۆبایل نرخی ئینتەرنێت هەرزان بکەن

2025-02-13

 

پەرلەمانتاری عێراق كاروان یاروەیس ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە كۆمپانیاكانی مۆبایل نرخی ئینتەرنێت هەرزان بكەن. بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، "وەزارەتی پەیوەندییکردنی عێراق بەڕێژەی 45٪ نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتی بۆ کۆمپانیاکانی ئاسیاسێل و زێن کەمکردووەتەوە". كاروان یاروەیس گوتیشی "ئەم بڕیارەی وەزارەت بۆ هەرزانکردنی نرخی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان و ڕەخساندنی دەرفەتی کێبرکێیە لەنێوان کۆمپانیاکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەنرخێکی هەرزانتر، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت تائێستا کۆمپانیای ئاسیاسێل و زێن نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتیان بۆ هاووڵاتییان هەرزان نەکردووە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color