شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژەبەوەدەکات سیستەمی تەڕی داباراناوی بەڕادەی باش جێگیرە بۆ سنوری دهۆک و هەولێرو ڕاپەرین ئەوەش یەکەم بەهێزترین شەپۆلی ئەمساڵی بەفروباران بارینە لەوسنورانە، جەختیش دەکاتەوە دەنگۆیانەی باس لەهاتنی سەرمابەفری مێژوویی دەکەن دوورە لەڕاستییەوە. شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە بواری ڕاگەیاند: لەئێستادا سیستەمێکی تەڕی باراناوی بەڕادەیەکی باش جێگیرە بۆ سنوری دهۆک و هەولێرو ڕاپەرین، ئەوەش دەبێتە یەکەم بەهێزترین شەپۆلی ئەمساڵی بەفروباران بارین لەو سنورانە، هاوکات لە سنوری هەڵەبجەو گەرمیان سلێمانیش دەبێتە دووەم شەپۆلی بەهێزی ئەمساڵ. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی درێژ خایەنی باران بارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە وە بەفر بارینی باشیش سەرجەم ناوچە شاخاویەکان دەگرێتەوە لەگەڵیدا سەرمایەکی ڕاستە قینەی زستانی لەگەڵی دەبێت بەڵام سەرماو بەفره کە وەک بەفربارینی ساڵی2022 نابێت. ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم سیستەمە لە 19 ی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات و چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە، هاوکات ئەو دەنگۆیانەی باس لە سەرماو بەفری مێژوویی دەکەن دوورە لەڕاستیەوە، چونکە ئەوشەپۆلە ناگات بەوشەپۆلەی لەساڵی 2022ساڵانی ڕابردووتر هەبوون.