گرنگ

كردنەوەی لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین و TBI لە سلێمانی ڕەتدەكرێتەوە

2025-02-19

 

پارلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە سبەی لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین و بانكی بازرگانی عێراق TBIی لە سلێمانی بكرێنەوە، چونكە هێشتا ڕەزامەندی حكومەتی عێراقی نییە بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانە لەهەرێمی كوردستان. د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە بواری ڕاگەیاند: تا ئێستا ڕەزامەندی حكومەتی عێراقی نییە بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید و بانكی بازرگانی عێراق TBIی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەوەی دەوتریت سبەی لقی ئەو بانكانە لە سلێمانی دەكرێتەوە دوورە لەڕاستییەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی دێتە سلێمانی، بەلام هاتنی ناوبراو بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانە نییە وەك ئەوەی بەو جۆرە بلاوكراوەتەوە لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن، بەڵكوو هاتنەكەی پەیوەندی بەكردنەوەی سەنتەرێكی بازرگانییەوە هەیە لە شاری سلێمانی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color