گرنگ

بۆیەكەمجار داهاتی نانەوتی لەعێراق 17 تریلیۆن دیناری تێپەڕاند

2025-02-20

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بۆ یەكەمجار داهاتی نا نەوتی لە عێراق گەیشتە 17 ترلیۆن دینار، هاوكات بودجەی سێ ساڵی كورتهێنانی دارایی گەیشتووەتە 20 ترلیۆن دینار هەبووە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق بۆ یەكەمجار داهاتی نا نەوتی گەیشتە ١٧ ترلیۆن دینار، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٤دا شەش هەزار پڕۆژە وەستان بەهۆی نەدانی داراییەوە، بودجەی سێ ساڵی كورتهێنانی دارایی ٢٠ ترلیۆن دینار هەبووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەت بڕی ٨٣ ترلیۆن دیناری لە بانكەكان قەرز كردووە، پەرلەمانیش بەبێ ڕەزامەندی حكومەت ١٧٨ هەزار هەلی دامەزراندنی زیادكردووە، لە ئێستادا ناتوانرێت دەستكاری ڕێژەی مووچە بكرێت، تەنانەت ئەگەر بە زیادكردنی ١٠ هەزار دیناریش بێت، بەڵام ترسی ئەوە هەیە پارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەكار بهێندرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color