گرنگ

لە سلێمانی زیاتر لە 17 هەزار و 500 میگاوات كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەم دەهێندرێت

2025-02-20

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاوی كردەوە، تادێت هاوبەشانی كارەبای سیستمی وزەی خۆر زیاد دەكات و لە ئێستادا زیاد لە 17 هەزار و 500 مێگاوات كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەم دەهێندرێت وئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی كارەبای وزەی خۆریان داناوە، گەیشتووەتە 510 هاوبەشی كارەبا لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەوەهاتووە، لە پارێزگای سلێمانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هاووڵاتییان ڕوو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن، بەپێی كۆتا ئاماری بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، تا دوێنێ‌ 19/2/2025، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە، گەیشتووەتە 510 هاوبەشی كارەبا. ئاماژەی بەوەشكراوە، پۆلەكانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر بریتین لە ماڵ، بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و میری كە سەرجەمیان 17 هەزار و 652 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن..

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color