بەپێی ڕەشنوسی ڕیككەوتنی یەكێتی و پارتی، پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، پشكی یەكێتی دەبێت و سەرۆكی هەرێمیش یەك جێگری دەبێت. بەپێی زانیارییەكانی بوار، بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم یەكێتی مەرجی ئەوەی هەبووە كە سەرۆكی هەرێم یەك جێگری هەبێت نەك دوو جێگر یا زیاتر. بەپێی زانیارییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەرجەكەی یەكێتی ڕازی بووەو كێشەی لەگەڵ ئەو داواكارییە نەبووە. یەكێك لە پێشنیارەكان بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم ئەوە بووە كە سەرۆكی هەرێم لە یەك جێگر زیاتری هەبێت و پۆستەكەش بدرێت بە نوێنەرێكی پێكهاتەكان. بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا ئەوە یەكلایی كراوەتەوە كە سەرۆكی هەرێم یەك جێگری دەبێت و پۆستەكەش بەركەوتەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە. لە نێو یەكێتیش دوو كەس بۆ ئەو پۆستە ناویان دەهێنرێت كە هەر یەك لە عیماد ئەحمەد و رەفعەت عەبدوڵڵان. كە هەر دووكیان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتین.