سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتی لە بەغدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان باوەڕمان بەوە هەیە سەقامگیریی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە، جەختیشی كردەوە پڕۆژەی پەرەپێدان هەنگاوێكی مێژووییە بۆ بنیادنانی عێراقێكی سەقامگیر. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وتاریەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد،لە هەرێمی كوردستان باوەڕمان بەوە هەیە سەقامگیریی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە. ئاماژەی بەوەشكرد،عێراق دەتوانێت پردێك بۆ دیالۆگ نەك گۆڕەپانێك بۆ ململانێكان، بۆ ئەوەش عێراق دەرفەتێكی باشی لەپێشدایە تاببێتە ناوەندێكی گرنگیی بازرگانی. سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بە تەواوی پشتیوانی پڕۆژەی پەرەپێدان دەكەین، هاوكات فرەچەشنی كۆمەڵگەی عێراق سەرچاوەیەكی بەهێزی عێراقە و سەرەڕای ئاڵنگارییەكان بە هەوڵی هەمووان، عێراق دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت.