گرنگ

وتەبێژی پارتی: ئەگەرئەمڕۆ بڕیار نەدرێت، لەكۆبوونەوەی داهاتوو بڕیارلەپێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم دەدرێت

2025-02-22

 

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، شاندەكانی پارتی یەكێتی كە كۆدەبنەوە دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە بڕیار لەسەر ئەنجامی كۆبوونەوەكان بدەن، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆش بڕیار نەدرێت، ئەوا لە كۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ یەكێتی بڕیاری كۆتایی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دەدرێت. مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ئەو دوو شاندە باڵایەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە كە بڕیار لەسەر ئەنجامی كۆبوونەوەكان بدەن، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆش بڕیار نەدەن پێویستە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو بڕیاری كۆتایی لەسەر رێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بدەن. ئاماژەی بەوەشكردووە، شاندە باڵاكانی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە بڕیار لەسەر ئەنجامی كۆبوونەوەكان بدەن، پێویستە ئەو دوو شاندە ئەگەر ئەمڕۆش بڕیار نەدەن، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو بڕیاری كۆتایی لەسەر رێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color