گرنگ

لە هەفتەی داهاتووەوە لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان دەدرێت

2025-02-22

 

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە لێدانی لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان، هاوكات سەرەتا لە تاكسیی هێڵەكانی بەغداوە دەستپێدەكات. ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایگەیاند: بۆ جیاكردنەوەی كاری تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار لۆگۆیەكمان ئامادەكردووە كە لۆگۆكە بۆ دەرەوەی شار تەواوبووە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە پێدانی لۆگۆ بە تاكسییەكان و سەرەتا لە تاكسییەكانی هێڵی بەغداوە دەستپێدەكات. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو لۆگۆیە بەبێ بەرامبەر دەدرێت بە تاكسییەكان و دەدرێت لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان و سەرجەم تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شار لۆگۆیان پێدەدرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color