سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هێرشی توند دەكاتە سەر سوننەكانی عێراق و هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە ئامادە نییە لەگەڵ سەرۆكی ئێستای سوریا كۆببێتەوە، چونكە من دەزانم جۆلانی چیی بەسەر عێراقییەكاندا هێناوە نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە: داواكارم لێپرسینەوە لە (محەمەد حەلبووسی) سەرۆكی حزبی تەقدوم و ئەو پارێزگارانە بكرێت كە لە ناڕەزایەتییەكدا بەرانبەر بە ڕاگرتنی یاسای لێبوردنی گشتی، كارە فەرمییەكانیان پەكخست و یاخیبوونی مەدەنییان ئەنجام دا، چونكە حەلبووسی لە سەرووی یاساوە نییە. ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەردانیكردنی (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرۆكی سوریا، دیداری لەگەڵ ئەنجام نادەم، چۆن دیداری لەگەڵ بكەم، لە كاتێكدا دەزانم چیی بەسەر عێراق و عێراقییەكاندا هێناوە لە كوشتن و سەربڕین و وێرانكردن، بەڵام حكوومەتی عێراق ناچارە سووریا بانگهێشت بكات، پابەند كراوە بەوەی تەواوی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت بكات.