گرنگ

بەپەلە، بافڵ تاڵەبانی لە بەغداوە داوای هەڵوەشانەوەی میلیشیا شیعەکان دەکات

2025-02-23

 

سەرۆکی یەکێتی لە شاری بەغداوە داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا شیعەکانی عێراق دەکات. بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە میانی بەشداریکردنی لە پانێلێک لە شاری بەغدا وەک ئاماژەدانێک بەو گروپانەی بەدرۆن هێرشیان کردە سەر کێڵگەی کۆرمۆر ڕایگەیاند، هەندێک گروپ لە دەرەوەی دەوڵەتی عێراق سێکتەری وزەمان بە درۆن بە ئامانج دەگرن، ئەمە دەبێت ڕابگیرێت. بافڵ تاڵەبانی بە ڕوونی باسی لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و ڕایگەیاند "هەفتەی رابردو زۆر نزیکبوینەوە لە لەدەستدانی ئەوەی هەمانە لە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، ئەوەش بەهۆی بڕیاری هەندێك گروپ لە دەرەوەی سوپای عێراق، ئەمە قبوڵنەکراوە. بافڵ تاڵەبانی ئەوەشیخستەروو "دەبێت ئەمە ڕابگیرێت، نابێت گروپەکان لە جیاتی خەڵکی عێراق بڕیار بدەن، دەبێت گروپەکان هەکبخرێنەوە، ئەگەرنا دەبێت هەڵوەشێنرێنەوە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color