گرنگ

محەممەد حەلبووسی: هەرێمی كوردستان پێیوایە لەهەر چركەساتێكدا دەتوانێت لە عێراق جیاببێتەوە

2025-02-23

 

سەرۆكی پارتی تەقەدووم ئاماژەبەوەدەكات، هەرێمی كوردستان پێیوایە لەهەر چركەساتێكدا دەتوانێت لە عێراق جیاببێتەوە، هاوكات حكومەتی عێراقی دەسەڵاتی بەسەر فەرمانبەرێكی ئاسایی هەرێمی كوردستانیشدا نییە. محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پارتی تەقەدووم، لە حەوتەم دیالۆگی نێودەوڵەتی بەغدا بە ناونیشانی (پەیوەندی لە پێناوی گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی) ڕایگەیاند: برایان لە هەرێمی كوردستان پێیان وایە جوگرافیایان، كولتووریان، زمانیان، دۆخیان و سرووشتی ژیانیان جیاوازە لە ناوچەكانی دیكەی عێراق، بۆیە ئەگەری هەیە لە هەر چركەساتێكدا جیاببنەوە لە عێراق. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرێمی كوردستان بەشدارن لە دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی دەوڵەتی عێراقی، بەشدارن لە دیاریكردنی سەرۆككۆماری عێراق، بەشدارن لە دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەشدارن لە دیاریكردنی كابینەی وەزاریی و لە هەموو دامودەزگاكاندا، بەڵام حكومەتی ناوەند دەسەڵاتی بەسەر فەرمانبەرێكی سادەی هەرێمی كوردستان دا نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color