گرنگ

بوار ئەو کۆمپانیا نەوتیانە ئاشکرا دەکات ئامادەنەبوون بەشداری کۆبونەوەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بکەن

2025-03-04

 

بڕیار بوو ئەمڕۆ ٤ی ئادار، لەسەر داوای وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت  لە هەرێم و هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان بەڕێوە بچێت. بەڵام ئامادە نەبوونی بەشداری سێ کۆمپانیای بەرهەم هێنی نەوت کۆبونەوەکەی هەڵوەشاندەوە. بەپێی زانیاریەکانی بوار، نوێنەرانی کۆمپانیاکانی DNOی نەرویژی و گوڵفکیستۆن و HKNی ئەمەریکی ئامادە نەبوون نوێنەری خۆیان بۆ بەغدا بنێرن. کە سێ کۆمپانیای گەورەی بەرهەمهێنی نەوتن لەهەرێم و ڕۆژانە ۱٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن. هەرسێ کۆمپانیاکە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابور و سارتا و باشیک و ئەتروش و شێخان بەڕێوە دەبەن. ئامادە نەبوونی نوێنەری کۆمپانیای DNO بەواتای ئامادە نەبوونی کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی دێت، چونکە  هەردوو کۆمپانیاکە لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابور و سارتا و باشیک هاوبەشن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color