گرنگ

ئەندامێکی بەرەی تورکمانی بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی شکاند

2025-03-04

 

دوای بایکۆتی نۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەحمەد ڕەمزی کۆپەرلۆ ئەندامی ئەنجومەن لەسەر لیستی بەرەی تورکمانی بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای شکاند و وەک یەکەم ئەندامی تورکمان بەشداری کۆبونەوەی دەیەمی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کرد کە ئەمڕۆ ٤ی۳ ئەنجام درا. ئەحمەد ڕەمزی ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کرد لەسەر دۆخی کارەبا لە پارێزگاکە و ئەمڕۆ دوای چەند ساتێک لە دەستپێکردنی کۆبونەوەکە گەیشتە هۆڵی ئەنجومەن و بەشداری کۆبونەوەکەی کرد. ئەحمەد ڕەمزی کۆپەرلو نوێنەرایەتی باڵی ئەرشەد ساڵحی دەکات لەناو بەرەی تورکمانی و یەکێکە لە دوو ئەندامەکەی تورکمان لەناو ئەنجومەنی پارێزگا و بەشداری کردنی لەکۆبونەوەی ئەنجومەن دەرگای بەشداری بەشێکی بەرەی تورکمانی بەسەرۆکایەتی ئەرشەد ساڵحی لە ئیدارەی کەرکوک دەکاتەوە کە لە چەندین پرس ناکۆکیان لەگەڵ سەرکردایەتی بەرە هەیە و بەشداری ئیدارەی کەرکوک و مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێتی دیارترین ئەو پرسانەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color