بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی هەژماری من و بانکی هەرێم ٨۰ کارمەند دووجار مووچەی مانگی یەک وەردەگرن، هاوکات مووچەکەشیان لێوەردەگیرێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو مووچەی مانگی یەک لە ٨۰ کارمەندی بانکی مەڵکەندی وەردەگیرێتەوە کە لەڕێگای ATM م و پڕۆژەی هەژماری من وەریانگرتبوو، بەجۆرێک لە کاتی هاتنی مووچەی مانگی یەک وەک مانگەکانی ڕابردوو مووچەی کارمەندانی بانکەکە لە هەژمارێکی بانکی لە بانکی هەرێم تەمویل کراوەو لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتی داڕای و ئابوری هەمان ڕۆژ کارمەندانی بانکەکە مووچەیان وەرگرتووە. ئاماژەبەوەشکراوە، دوای ئەوەی موچەیەک وەردەگرن، دواتر مووچەیەکی تر هاتووەتە سەر کارتی بانکیان لە پڕۆژەی هەژماری من و لە ڕێگای ATM وەریانگرتووە و دەنگۆی ئەوە دروست بووە مووچەکەی هەژماری من مووچەی مانگی دووە بەڵام دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە مانگی ڕابردوو مووچەی کارمەندانی بانکەکە لە ڕێگای بانکی هەرێم و لەڕێگای هەژماری منیشەوە تەمویل کراوە. لەزانیارییەکانی بوار ئەوەشهاتووە، هۆکاری وەرگرتنی ئەو دوومووچەیە ئەوە بووە کە هەماهەنگی لەنێوان هەژماری من و بانکی هەرێم نیە و چەند مانگێکە دەزگاکانی سلێمانی مامەڵەکردنیان لەگەڵ هەژماری من ڕاگرتووە،دوای ئاشکرا بوونی هۆکاری پێدانی دووجار مووچە بەکارمەندان هەژماری من مووچەکەی وەرگرتووەتەوە و بەکارمەندانی بانکەکەی ڕایگەیاندووە بەهەڵە مووچەی مانگی یەکیان بۆ هەژمارەکانیان ناردووە و نەیانزانیووە بانکی هەرێم مووچەی بۆیان خەرج کردووە.