گرنگ

سامان بەرزنجی: گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دروستدەكەین

2025-03-05

 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات، كارەكانی نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە خێراتر دەكرێن بۆئەوەی زووتر لەوادەی خۆی كارەكانی نەخۆشخانەكە تەواو بكرێن كە دەبێتە گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە: دوای دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە كارەكانی دروستكردنی خێراترن لەو كاتەی بۆی داندرابوو. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم نەخۆشخانەیە دەبێتە یەكێك لە گەورەترین و پێشكەوتووترین نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەرییەكانی شێرپەنجە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە چەندین خزمەتگوزاریی و بەشی تایبەت بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی لەخۆ دەگرێت. ڕۆژی 18/9/2024 مەسروربارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجەی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر داناوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color