كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق به‌مه‌به‌ستى دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و داواى گه‌ره‌تنى پاره‌دان ده‌كه‌ن. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، هه‌رچه‌نده هیچ ئاسته‌نگێكى یاسایى و ته‌كنیكى له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه، به‌ڵام كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داواى گه‌ره‌نتى وه‌رگرتنى شایسته داراییه‌كانى تیچووى ده‌رهێنانى نه‌وت ده‌كه‌ن له رێگه‌ى دانانى سیسته‌مێكى دارایى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دەكەن كه مانگانه گه‌ره‌نتى وه‌رگرتنى مافه‌كانیان بكرێت. بوار زانیویه‌تى، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك و هیچ گه‌ره‌نتییه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و حكومه‌تیش هه‌رێمى كوردستانیش گه‌ره‌نتى وه‌رگرتنى مافه‌كانیان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، كۆمپانیای سۆمۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له برى پێدانى پاره‌ى كاش له به‌رامبه‌ر تێچووى ده‌رهێنانى نه‌وت، نه‌وت بدرێت به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان. به‌ڵام وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له دژى ئه‌و پێشنیازه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن پاره‌ى كاش بدرێت بە كۆمپانیاكان، به‌ڵام بەهۆی ئەوەی گرفتى پاره‌ى كاش و نه‌ختینه له عێراق هه‌یه ناتوانرێت ئەو پێشنیارە جێبەجێبكرێت. بوار زانیویه‌تى، حكومه‌تى عێراق به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیانی وتووه دواى هه‌نارده‌كردن ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام كۆمپانیاكان ره‌تیانكردۆته‌وه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، پرسى قه‌رزى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان نه‌بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم.