گرنگ

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، گۆشت و بەرهەمەکانی شیر و هێلکە و نان لە پەیڕەوانی قەدەغەدەکات

2025-03-06

 

بەبۆنەی مانگیی ڕەمەزانەوە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕابەرو سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی چەند بڕیارێک بۆ خەلیفە و دەروێشان و پەیڕەوانی دەردەکات لەژێر ناونیشانی کۆنترۆڵی وەرزشی رۆحی و چەند خواردنێک بەدرێژایی مانگەکە لە شوێنکەوتوانی تەریقەتەکەی قەدەغە دەکات. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، هەشت بڕیاری سەبارەت بەمانگی ڕەمەزان دەرکردووە و  پێنج بڕیاریان پەیوەندی بە بابەتی خواردن و تەندروستییەوە هەیە. سێ بڕیاری دیکەش بابەتی ڕۆحی و زیکری ڕۆژانەن.  بڕیارەکانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بریتین لە: ١- نەخواردنی هەموو جۆرە گۆشتێک ، گۆشتی ئاژەڵ، گۆشتی سپی، گۆشتی ماسی. ٢- نەخواردنی هێلکە و بەرهەمەکانی شیر وەک ماست، پەنیر، کەرە. ٣- بەکارنەهێنانی هەموو جۆرە زەیتێکی خۆراکی.  ٤- کەمکردنەوەی نان (نانی لە ئارد دروستکراو) بەشێوەی پلەبەندی تا ئاستی تەرککردنی. ٥- دوورکەوتنەوە لە قسەی زۆری دنیایی. ٦- ڕاگرتنی هاوسەنگیی لە نێوان خواردن و خواردنەوە، بەشێوەیەک نابێت هێندە بخورێت کە نەگاتە ئاستی تێربوون.  ۷- سووربوون و بەردەوامبوون لەسەر خواردنی حەلاڵ و ئەوانەی گومانیان لێناکرێ لە حەلاڵبوون. ٨- بوونی دەستنوێژی بەردەوام و ڕاگرتنی پاکوخاوێنی و ئەنجامدانی زنجیرە زیکرەکانی تایبەت بە تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color