گرنگ

بەهۆی نەوتی هەرێم، ئەگەری سزادانی چەند کەرتێکی عێراق لە لایەن ئەمەریکاوە هەیە

2025-03-06

 

پێچەوانەی دوو ساڵی ڕابردوو کە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت کە داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان دەکرد ئێستا لەمپەری سەرەکین لەبەردەم هەناردەی نەوت و دەیانەوێت خواست و داواکاریەکانیان بچەسپێنن و ئەوکات دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت بکرێت. کۆمپانیاکانی نەوت لە دوای گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کەمبوونەوەی هەژموونی ئێران و هاتنە سەرکاری ئیدارەی ترامپ دەنگیان دلێر بووەو پێچەوانەی جاران نەرمی نانوێنن و مل بۆ خواستەکانی بەغدا نادەن. دوای داواکاری واشنتۆن لە عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و فشار کردن بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجە بەخواستی کۆمپانیاکان، لە ئێستادا کۆمەڵەی ئەپیکور کە زۆرینەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لەخۆ دەگرێت بە پێی هاوکێشەی سیاسی یاری دەکەن و چاویان لە فشاری ئەمەریکا و لاوازی هەڵوێستی عێراقە بەرامبەر واشنتۆن. ترسی عێراق لە سزاکانی ئیدارەی ترامپ و داواکارییەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و دەستبەرداربوونی غازی ئێران و هەڕەشەی سزادانی سۆمۆ و چەند دامەزراوەیەکی تری عێراق کە بە قازانجی ئێران کاریان کردووە و فشارکردن بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم تا لە ڕێگای ئێرانەوە نەفرۆشرێت کۆمپانیاکانی نەوتی خستووەتە ئاستێک وەک پێشوو مامەڵە لەگەڵ بەغدا نەکەن و تەسلیمی خواستی بەغدا نەبن و چاوەڕێن فشارەکانی واشنتۆن دواجار بەغدا ناچار بە داواکاریەکانیان بکات. کۆمەڵەی ئەپیکور، کە هەشت کۆمپانیای ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوان لە هەرێم پێچەوانەی کار گروپی عێراقی و داناگازی ئیماراتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دەرگای بەغدایان بەڕوودا نەکرایەوەو هەشت کۆمپانیاکە پێکەوە لە بری هەرێم دوو گەڕی ململانێیان لە بەغدا بردەوە. لە هەنگاوی یەکەم توانیان لە دادگاکانی عێراق لە ژێر فشاری واشنتۆندا گرێبەستەکانیان بەیاسای ناوببرێت. لەکاتێکدا پێشتر بە نایاسایی ناوی بردبوو. لەگەڕی دووەمدا سەرکەوتوو بوون تێچووی دەرهێنانی نەوت لە یاسای بوودجەی عێراق جێگیر بکەن و ئێستاش گەڕێکی تری ململانێیان لەگەڵ بەغدا دەستپێکردووە و دەیانەوێت تەواوی خواستەکانیان پێش هەناردە کردنی نەوت بەدی بهێنن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color