گرنگ

داوای دروستكردنی پایتەختێكی دیكە دەكرێت بۆ عێراق

2025-03-07

 

سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، پرۆژەیەك پێشنیاركراوە، بۆ دروستكردنی پایتەختێكی كارگێڕی لە دەرەوەی بەغدا و سەرجەم دامەزراوە حكومییەكان ببرێتە ئەو پایتەختە. عەلی جاسم حەمیداوی، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی ڕاگەیاندووە: لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی بەغدا پرۆژەیەك پێشنیاركراوە، بۆ دروستكردنی پایتەختێكی كارگێڕی لە دەرەوەی بەغدا و سەرجەم دامەزراوە حكومییەكان ببرێتە ئەو پایتەختە، ئەوپێشنیارەش ئەگەر جێبەجێبكرێت بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی گرنگە. ئاماژەی بەوەشكردووە، كێشەی قەرەباڵغی بەغدا تەنها بەو پرۆژانە چارەسەرنابن، چونكە تەنیا لە شاری بەغدا سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل هەیە، ئەمەش ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە، ئێستا پرۆژەیەك لەژێر لێكۆڵینەوەدایە لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی بەغدا، ئەویش دروستكردنی پایتەختێكی كارگێڕییە لەدەرەوەی بەغدا و كۆكردنەوەی سەرجەم دامەزراوە حكومییەكانە لەو پایتەختەدا. بەپێی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، ژمارەی دانیشتووانی بەغدا لەساڵی 2022 نزیكەی دە ملیۆن كەس بووە، هەرچەندە لە ساڵی رابردوودا سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئەنجامدراوە، بەڵام ژمارەی دانیشتووانی شارەكان تاوەكو ئێستا بڵاونەكراوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color