گرنگ

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پشووی ڕۆژی 16/3 لە عێراق و هەرێم دەستكەوتێكی مەزنی ئێمە بوو

2025-03-07

 

پەرلەمانتارێكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت كە دیاریكردنی یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە وەك پشووی فەرمی لە عێراقدا دەستكەوتێكی مەزنە و بە هەوڵی ئێمە بووە. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند: مانگی ئایاری 2024 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بكرێتە یەكێك لە پشووە فەرمییەكانی عێراق، بۆیە بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین كە ڕۆژی16ی ئازار لە سەرتاسەری عێراق كراوەتە پشووی فەرمی. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم دەستكەوتە مەزنە، بەهۆی هەوڵەكانی ئێمەوە بووە وەك فراكسیۆنی یەكێتی و نووسراوی پێشكەشكراومان وەك جێگری سەرۆكی لیژنەی ئەوقافی بەژمارە ١٤٧ لە ٢٠٢٤/٥/٢٢ كە ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانم كردووە. ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە نووسراوەكەدا داوامان كردووە كە بە فەرمی ڕۆژانی ١٦/٣ (یادی كیمیابارانی هەڵەبجە) و ١٤/٤ (یادی ئەنفال دژ بە گەلی كورد) بكرێنە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراقدا، سوپاس بۆ خوا، سەرۆك واژۆی لەسەر نووسراوەكەمان كرد و دەنگی پێویستی نوێنەرانی پەرلەمانی بەدەستهێنا و بە فەرمی پەسەند كرا

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color