گرنگ

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە سێ‌ ملیار دینار بووە

2025-03-07

 

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی بلاوكردەوە كە برتی بووە لە بڕی سێ‌ ملیار و 285 ملیۆن و 385هەزار و 977 دینار. ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 3 ملیار و 285 ملیۆن و 385هەزار و 977 دینار بووە ، كە 68%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 31%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە. ماڵپەڕی شەفافیەت رۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بلاودەكاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color