گرنگ

وادەی بارانبارینی سەرتاسەری لە شارەكانی هەرێم ڕاگەیەندرا

2025-03-07

 

بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەوردەبێت و لەكاتەكانی ئێوارە لە پاێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان، نمەباران دەبارێت، پاشان لەكاتەكانی درەنگانی شەو كاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە. بەگوێرەی ئەو پێشبینیانەی كە لەلایەن كەشناسی هەرێمەوە بڵاوكراوەنەتەوە، لەكاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینییەوە لە پاێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان، نمەباران دەبارێت پاشان لەكاتەكانی درەنگانی شەو كاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە، هاوكات هەندێك كات بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت. ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینی دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی پارێزگای هەولێر، كەمێك بەفر ببارێت، بەڵام سبەینێ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی بەیانی زودا بارانی مامناوەند دەبارێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نمەبارانی پچڕپچڕ لە هەندێك ناوچە. هەر لە پێشبینییە كەشناسییەكان ئەوەشهاتووە،سبەینێ‌ كاریگەری دابارین زیاتر دەبێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، هەندێك لەو ناوچانە باران بەشێوەی لێزمە دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت وپلەكانی گەرما بەنزیكەی 2 تا 4 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 19 پلە، سلێمانی : 16 پلە، دهۆك : 20 پلە، كەركوك : 19 پلە زاخۆ : 22 پلە هەڵەبجە : 14 پلە، سۆران : 15 پلە، حاجی ئۆمەران : 5 پلە، گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color