گرنگ

هێزێکی چەکدار بەناوی کۆماندۆوە ڕاوچیەکی دەستگیرکراو لای پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڕفێنن

2025-03-08

 

شەوی ڕابردوو مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ناحیەی زینانەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان دوای ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ دەکەون کە دوو ڕاوچی تێدا دەبێت و خەریکی ڕاو دەبن. لە کاتی هەڵهاتندا ئۆتۆمبیلەکە وەردەگەڕێت و پۆلیس ڕاوچییەکان دەستگیر دەکات. لە کاتی دەستگیرکردنیان کەسێکی تر بۆ ڕزگار کردنی دوو ڕاوچیەکە دێت و پۆلیس ئەویش دەستگیر دەکات و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبیلەکەیدا دەگرێت و لە کاتی هێنانەوەی هەرسێ دەستگیرکراوەکە بۆ بنکەی پۆلیسی دارستانی زینانە مەفرەزەیەکی چەکدار دەگەنە سەر بنکەکە و خۆیان بەچەکداری کۆماندۆ دەناسێنن و تەقە دەکەن و بەزەبری هێز کەسی سێیەم لە دەستی پۆلیسی دارستان دەردەهێنن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن. دوای بردنی دەستگیرکراوێک پۆلیسی دارستانی زینانە دوو ڕاوچیەکەی تر و دوو ئۆتۆمبیل و سێ چەکی ڕاوچیەکان ڕادەستی ئاسایشی گەرمیان دەکات. سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕووداوەکەی بۆ بوار پشتڕاست کردەوەو ڕووداوەکەی بە دووبارە ناو برد و ووتی چەندین جار پۆلیسی دارستان لە سنوری زینانە و ناحیەکانی تر ڕووبەڕووی حاڵەتی لەو شێوەیە دەبنەوە و پۆلیسی دارستان ناتوانێت ئیجرائات لەگەڵ هەندێ هێزی تایبەت و ئەفسەر و کەسانی دەست ڕۆیشتوو بکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color