گرنگ

خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر بەبێ‌ ئەوەی كار بە مۆلیدەكمانیان بكەن پارە وەردەگرن

2025-03-10

 

بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەنێوان پرۆژەی ڕووناكی و خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر واژۆكراوە، بۆماوەی شەش مانگ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا هەزار دیناریان پێدەدرێت بەبێ‌ ئەوەی كار بە مۆلیدەكانیشیان بكەن، هاوكات ئەگەرسش كاری پێبكەن پارەی زیاتریان پێدەدرێت. خۆران خۆرانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر راگەیاند: هەندێك دەنگۆ بڵاوبووەتەوە گوایە بەهۆی فراوانبوونی بڕۆژەی كارەبای 24 كاتژێری، ژمارەیەك موەلیدە لە گەڕەكەكانی هەولێر لادراون، بەڵام ئەمە راست نییە و هیچ موەلیدەك لە شوێنی خۆی لانەبراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، گرێبەستێكی شەش مانگیمان لەگەڵ پرۆژەی رووناكی هەیە، لەماوەی ئەو شەش مانگەدا هەر موەلیدەیەك چەند ئەمپێری هەبێت مانگانە بۆ هەر ئەمپێرێك هەزار دینار وەردەگرێت،ئەگەر كاری كردبێت یان نا، مانگانە چەند كاژێریش كارەبایان دابێت ئەویشیان بۆ هەژمار دەكرێت. بە وتەی سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، زیاتر لە دوو هەزار و 500 موەلیدە لە پارێزگای هەولێر هەن، نەخشەی نیشتەجێبوون بەكاردەهێندرێت تابزاندرێت هەر موەلیدەیەك چەند ئەمپێری هەیە، چەند ماڵی لەسەرە و چەند كارەبای داوە بە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی هیچ خاوەن موەلیدەیەك پارەی زیاتر وەرنەگرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color