بوار، تایبەت سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات،بە گرێبەستەكەی پرۆژەی ڕووناكی ڕازی نین و داوا دەكەین بۆ هەر ئەمپێڕێك بڕی دوو هەزار دینارمان پێ بدرێت، بەپێچەوانەوە ئامادەنین لەكاتی بچڕانی كارەبادا ئیش بە مۆلیدەكان بكەین. عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی ڕاگەیاند: ئێمە نیگەرانین لەو گرێبەستەی كە تیمی پرۆژەی ڕوناكی یەك لایەنە ئامادەیی كردوەو داوای لە خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان كردووە كە تا ماوەی شەش مانگ نابێت مۆلیدەكان لاببرێت و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەر ئەمپڕێك كە پێشتر داویان بە هاووڵاتییان نرخی یەك هەزار دینار قەرەبوو دەدرێت بە خاوەن مۆلیدەكان. ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارییەكەی تیمی پرۆژەی ڕوناكی بۆ ئەوەیە، هەر كاتێك كارەبای پرۆژەكە بڕا و كێشەی تەكنیكی هەبوو ئەوا مۆلیدەكان ئیش بكەن و كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن، بەڵام ئێمە بەو گرێبەستە ڕازی نین و داوا دەكەین بۆ هەر ئەمپێڕێك بڕی دوو هەزار دینارمان پێ بدرێت، بەپێچەوانەوە ئامادەنین لەكاتی بچڕانی كارەبادا ئیش بە مۆلیدەكان بكەین